37
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی ئاویاری و زێهكشی شیركه‌تی كاروون له شارستانی شووشته‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری شیركه‌تی كاروون له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوكان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و به‌ستنی ڕاسته‌وخۆی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داویان كرد ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانیان بۆ دابین بكرێت.