كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئیلام له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌

 

شه‌وی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام پاش هه‌وڵی خۆكوژی یه‌كێك له‌ هاوكاره‌كانیان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی دیكەی پترۆشیمی ئەرغەوان گوستەری ئیلام به‌هۆی دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی هەوڵی خۆكوژی داوە، به‌ڵام ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌. به‌دوای ئەو ڕووداوەدا، كرێكارانی كۆمپانیای ئەرغەوان گوسته‌ر لە به‌رده‌م نەخۆشخانە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. جێگای ئاماژەیە كه‌ لە چه‌ند مانگی ڕابردوودا چەند كرێكاری دەركراوی ئه‌و شیركه‌ته‌، به‌هۆی نه‌دانی داخوازیی و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net