10
كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیلام دا كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی بێكاركراو به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڵاو نه‌كردنی ئاكامی ئه‌زموونی دامه‌زرانی فه‌رمی كرێكاران، ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار نیشان داوه.