كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی جووشكار له‌ پاڵاوگه‌ی تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی جووشكاری شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی تاران، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی جووشكاری پاڵاوگه‌ی تاران، ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: كاتێك له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه‌. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net