22
كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری خاش، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كرێكارانی شاره‌داری خاش له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و وێڕای به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌كانیان، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون و بۆ بژێوی ژیانیان ناچارن له كاتی پشوودانیش دا كار بكه‌ن.