14
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی سێ مانگ و سه‌نه‌واتی پێرسۆنێلی شاره‌داری ئێرانشاری په‌رداخت نه‌كردووه و كاتێك داوای داخوازییه‌كانیان كردووه، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه بووه‌نه‌ته‌وه. كرێكارێك له‌و باره‌وه وتی: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی و مه‌عیشه‌تی بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت بایه‌خیان پێ ناده‌ن.