كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئیلام

كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣،له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاره‌وانی ئیلام له‌ ئاست نه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و ده‌ مانگ بیمه‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: هه‌ر كات به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه‌. كرێكارێك له‌و باره‌وه‌ وتی: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست ناتوانن سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net