56
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری زاهدان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی شاره‌داری زاهدان ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، له ساڵی تازه نزیك بوونه‌ته‌وه و مانگی ڕه‌مه‌زانیش هاتووه به‌ڵام نه جێژنانه‌یان وه‌رگرتووه و نه پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه.