17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌تاری تاران دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی ٣٠ كرێكاری میكانیك له به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌تاری تاران ماوه‌ی یه‌ك ساڵه حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆی وه‌ر نه‌گرتووه و هه‌ر مانگ به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان پشت گوێ خراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش گۆڕانی په‌یمانكار هیچ مانگێك حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت نه‌كراوه و به‌و بۆنه‌وه تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.