39
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، ١٥٠ كرێكاری شاغڵ له به‌ندئاوی چه‌مشیر له شارستانی دووگونبه‌دانی سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٥٠ كرێكاری سه‌ر به شیركه‌تی په‌یمانكاری سایبری گه‌چساران ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كان، هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.
 
			         
			         
			         
                    