16
كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری زاهدان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داری زاهدان ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌واوی وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. به وته‌ی كرێكاران، چه‌ند جار له‌به‌رده‌م شاره‌داری، فه‌رمانداری و ئوستانداری دا كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و شاره سه‌ره‌نجیان به داواكاری كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.