100

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ته‌جریش دژ به نه‌بوونی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه به‌رقی ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی به‌رقه‌وه بڕاوه و كرێكاران و خاوه‌ن كارگه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ئیداره‌ی به‌رق به شه‌ڕ هاتوون. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌ده‌ست داوه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.