34
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له زه‌نجیره فرۆشگای ڕیفاه له تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فرۆشگای ڕیفاه له تاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست، جێژنانه و بۆنی كرێكارین. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و زه‌نجیره فرۆشگاه ڕایگه‌یاندبوو كه جێژنانه و بۆنی كرێكاران له ڕێگه‌ی پێدانی شت و مكهوه په‌رداخت ئه‌كات، به‌ڵام به‌هۆی مایه‌پووچ بوون، قهفهسهكانی فرۆشگا به‌تاڵه و كرێكاران سه‌رگه‌ردان بوون. شایانی باسه كه پێشتر به‌هۆی بێكاركردنی ٢٠٠ كرێكاری ئه‌و زه‌نجیره فرۆشگا، پێرسۆنێلی بێكار كرا‌و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندی تاران كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو.