68
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی لاستیك سازی پارس له ساوه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی كارخانه‌ی پارسی ساوه خوازیاری چاكسازی له سندووقی پاشه‌كه‌وت بوون و له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و بڕینی وامی كرێكاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. پێشتر به پێی ئه‌ساسنامه‌ی شیركه‌ت، سێ له سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ پاشه‌كه‌وت كه‌م ده‌كرا تاكوو كرێكاران وه‌كوو وام به‌هره‌ی لێ ببه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه وامی كرێكارانی بڕیوه و حه‌قده‌سته‌كانیانی كه‌م كردووه.