104
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز له ئاست نه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و به هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه گۆڕاوه به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن.