8
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ر بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نرخی شت و مك له ئێران، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ر ده‌یان كرێكاریان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. بێكاری كرێكاران و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان درووست كردووه و كرێكاران داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن.