5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له كوشتارگه‌ی شاری ئیلام له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كوشتارگه‌ی سه‌نعه‌تی ئیلام ماوه‌ی ٢٢ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.