ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، باروودۆخی ئێستای كارخانه نه‌تیجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “فاتمه مه‌قسوودی” نوێنه‌ری شاری برووجێرد بووه، پێشتر كارخانه باجی به ده‌وڵه‌ت نادا و خاوه‌نكار كرێكارێكی زۆری دامه‌زراند، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت باجی له‌سه‌ر كارخانه دانا و ده‌یان كرێكار له‌سه‌ركار ده‌ركران و ئێستا چاوه‌ڕێی په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیانن. ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارێك به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی چووه سه‌ر بانی كارخانه و هه‌وڵی خۆكوژی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه ڕێگری لێ كرا.