كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پایانه‌ی مه‌رزی قه‌سری شیرین

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پایانه‌ی مه‌رزی قه‌سری شیرین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نزیكه‌ی ٢٠ كرێكاری شاغڵ له‌ پایانه‌ی مه‌رزی قه‌سری شیرین كه‌ سه‌ر به‌ شیركه‌تی “پترۆ سپه‌ندی پوویا”ی سه‌ر به‌ “فه‌رشاد زه‌نجانین”، به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ بێكار كران و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت دا كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، “فه‌رشاد زه‌نجانی” كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌، له‌ ساعه‌ت ٧ی به‌یانی تاكوو ١٢ی شه‌و كاریان پێ ئه‌كات و حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكات. هه‌روه‌ها كرێكاران له‌ مافی وه‌رگرتنی جێژنانه، بیمه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵ بێبه‌ش كراون، له‌ حاڵێكدا خۆی به‌ لووكسترین ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ بایگارده‌كانی سه‌ردانی شیركه‌ت ده‌كات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net