105
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی مۆكران ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و ئه‌مجاره تا نه‌گه‌ن به داخوازییه‌كانیان واز له مانگرتن ناهێنن.