كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و خاوه‌نكار ڕایگه‌یاندووه كه پترۆشیمی به شیركه‌تی میللی گازی ئێران قه‌رزداره و حیسابه بانكییه‌كانیان داخستووه. وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند له حاڵێكدایه كه پێشتر كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا هۆشداریان دابوو كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان وه‌كوو به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و زیادكردنی حه‌قده‌ست تا سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕ جێبه‌جێ نه‌كرێت، به ته‌واوی مان ده‌گرن. به وته‌ی كرێكاران، په‌یمانكاره‌كان ته‌نانه‌ت گه‌لاله‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار بۆ زیادكردنی ٣٥ له سه‌دی حه‌قده‌ستیش جێبه‌جێ ناكه‌ن و ئێستا كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٥ له سه‌دی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانن.