2
كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی چابه‌هار بۆ زاهدان، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، خاوه‌نكار له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكی به كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌رداخت نه‌كردووه، له حاڵكێدا كرێكاران له گه‌رمای سه‌ختی هاوین و له دۆخێكی سه‌ختدا درێژه‌یان به كار و چالاكییه‌كانیان داوه. نه‌دانی حه‌قده‌ست مه‌عیشه‌تی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و كرێكارانی ناڕازی داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.