15
كرێكارانی شاغڵ له به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی واگۆنه‌كانی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، میوانداران و كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له شاری تاران به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی ئیزافه‌كاری، پاداش و جێژنانه، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.