3

ڕۆژیڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی خار و لاوان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌شینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.