5

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌رپایی ڕێپێوانێك و پاشان كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای فه‌رمانداری، خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون