1
ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی نه‌سر، به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشایەوه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمه‌نی شوێنی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوەتەوە بوون.