4

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی خارك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی، نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه له ناڕازیان كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشنی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.