5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پانیا په‌رته‌وی كه‌هڕۆبای ئه‌ندیمشك دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری پێدانی سێ مانگ حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قی خۆراك، هه‌روه‌ها په‌رداختی سه‌ختی كار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی شیركه‌ت شه‌وی ڕابردوو ڕێگه‌یان نه‌داوه كرێكارانی شیفتی شه‌و بڕۆنه سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تی بده‌ن، له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.