6
كرێكارانی شاغڵ و بێكاركراوی زنجیره فرۆشگاكانی ڕیفاه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت له تاران و دژ به نه‌دانی داخوازیی خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌شێك له كرێكاران به بیانووی دابه‌زینی داهات له سه‌ر كار ده‌ركراون، له حاڵێكدا هێشتا حه‌قده‌ست و سه‌نه‌واتیان وه‌ر نه‌گرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كرێكارانه‌ش كه كار ده‌كه‌ن ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.