3
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت، شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی دوورگه‌ی سیری، دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.