18
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی قه‌رادادی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووبی ئێران، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی به‌رابه‌ر، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.