5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی نه‌ساجی خاوه‌ر، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ڕستنی خاوه‌ر ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه پشت گوێ خراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه و به هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ناتوان سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانیان بۆ دابین بكرێت و حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه.