44
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه ده‌ستیان له‌كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پشكی كارخانه‌ی پارس واگۆن ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی وزه و ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی كراوه له حاڵێكدا ئه‌و شیركه‌ته سه‌ر به گرووپی سه‌نعه‌تی مهپنایه. كرێكارانی ئه‌و كارخانه له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، كه‌می حه‌قده‌ست، و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دژبه به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه دروشمیان به‌رز كرده‌وه.