كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌رگس له‌ شیراز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌رگس له‌ شاری شیراز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌رگس به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی حه‌قده‌ستیان دوا ده‌خه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ نیوه‌ی مانگی ڕه‌زبه‌ر تێپه‌ڕ بووه‌، به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانگه‌كانی گه‌لاوێژ و خه‌رمانان نه‌دراوه‌ و كرێكاران له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net