31
نزیكی ٣٠٠ كرێكاری په‌یمانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره دا كۆبوونه‌وه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان كوسته‌ری ئیلام له دوو نه‌وبه‌ت دا ٣٠٠ كرێكاری په‌یمانی ئه‌و ناونده‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بێكار كردووه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان له‌و پترۆشیمیه دا هه‌بووه و خوازیاری دامه‌زراندن له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌ن.