3
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام خۆیان گه‌یانده تاران و له به‌رده‌م ده‌فته‌ری هۆڵدینگی كه‌نداوی فارس كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام به بیانووی ته‌واوبوونی به‌شێك له پڕۆژه‌كه له‌سه‌ركار ده‌ركراون. له‌و ماوه‌یه‌دا كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان چه‌نیدن جار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئوستانداری ئیلام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری هۆڵدینگی كه‌نداوی فارس كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی داخوازییه‌كانیان بوون.