82
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی گرووپی ملی فولادی ئه‌هواز له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌و كرێكارانه‌ی شیركه‌تی فولاد كه له سه‌ره‌تای ساڵی تازه بێكار كراون، له‌به‌رده‌م شیركه‌ت دا به هه‌ڵدانی خێوه‌ت خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت به باتۆم و چۆماق هێرشیان كردۆته سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.