29
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی بێكاركراوی گرووپی ملی فولادی ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، له‌به‌رده‌م ساختمانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
له ڕۆژانی كۆتایی ساڵی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرووپی ملی فولادی ئه‌هواز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پهردوهندهسازیان بۆ كرا و به فه‌رمانی “عه‌لی محه‌ممه‌دی” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت، له‌سه‌ركاره‌كانیان ده‌ر كران. كرێكارانی بێكاركراو له مانگی خاكه‌لێوه چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و خێووهتیان هه‌ڵدا به‌ڵكوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت بایه‌خێكیان به داواكارییه‌كه‌یان نه‌دا.