17
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وانی ئیلام له ئاست بیلاته‌كلیفی و ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ساختمانسازی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وانی ئیلام به پێنج و بۆ ده‌ساڵ پێشینه‌ی كاری، پاش ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركراون. كرێكاران له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن دۆخی پیشه‌ییان ڕوون بكرێته‌وه.