كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ ئه‌هواز و شادگان

 

كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی فولادی میللی ئه‌هواز و كارخانه‌ی فولادی شادگان له‌ ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

پێشتر كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و له‌سه‌ركار لابردنی “عه‌لی محه‌ممه‌دی” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت، مانیان گرتبوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌ر كار ده‌ركران. هه‌ر چه‌ند كرێكاران سه‌ركه‌وتوو بوون و عه‌لی محه‌ممه‌دی له‌ كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا كرێكارانی بێكاركراو بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی فولادی شادگان له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری “ام.دی.اف”ی شووش كه‌ به‌هۆی بڕینی به‌رق بێكار كراون، داوای دابینكردنی كاره‌با و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاریان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net