3

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی پترۆناد كه له مانگانی ڕابردوودا له سه‌ر كار ده‌ركراون، دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان له به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارنی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك ته‌نیا دۆخی داهاتووی پیشه‌یی كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ركراو دیار نیه، به‌ڵكوو حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته پێیان نه‌دراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، پێداچوونه‌وه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كێشه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.