10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له میترۆی تاران له به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكارانی ناڕازی دژ به به‌رپرسانی ناكارامه‌ی ڕرژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی زاكانی، شاره‌داری تاران بوون. كرێكارانی میترۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.