4

ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی ئیلام دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.