58
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی نگینی مۆكرانی چابه‌هار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی نگینی مۆكران ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. به وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.