17
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی هێگمه‌تانه‌ی هه‌مه‌دان، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و به داخستنی درگای شیركه‌ت ڕایانگه‌یاند: تا حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌درێت، مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.
به وتی كرێكارانی ناڕازی، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بۆ په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ جێبه‌جێ نه‌كراوه. ناڕازیان هه‌روه‌ها وتیان: به هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.