4
كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له شیركه‌تی پترۆ پالایه‌شی پارس له مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگانی جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوكارێكیان به ناوی سابیر ئاسایش له پترۆشیمی گه‌چساران به‌هۆی بێبه‌شبوون له ده‌رمان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه و نایانه‌وێت ڕووداوی له‌و شێوه دووباره بێته‌وه.