5

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری فازی دووی پترۆشیمی كرماشان دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.