4

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری پرۆژه‌ی ساز كرانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌نده‌ر عه‌باس، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حهقدهستهكاندا بوون.