17
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له موخابراتی كرمان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی سه‌نه‌وات، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. شایانی باسه كه حه‌فته‌ی ڕابردووش كرێكارانی په‌یمانی موخابراتی ته‌ورێز بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستیان له‌كار كێشا و خاوه‌نكاریان ناچار كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.