12
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی پترۆشیمی ماهشههر دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ته له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.